AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٥ ١٠:١٩

دوایین هەواڵ لەسەر جووڵاندنی هێزی سەربازیی عێراق بەرەو هەرێمی کوردستان

دوایین هەواڵ لەسەر جووڵاندنی هێزی سەربازیی عێراق بەرەو هەرێمی کوردستان

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئه‌و راپۆرتانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ جووڵەی یەکەکانی سوپا بەرەو هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئه‌و راپۆرتانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ جووڵەی یەکەکانی سوپا بەرەو هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت، هیچ هه‌نگاوێكی سه‌ربازیی له‌ئارادا نیه‌، ده‌شڵێت، "دەیان ملیار دۆلار لە ئەنجامی قاچاغچێتی نەوت دەچێتە گیرفان و هەژمارە تایبەتەکانەوە کە گەلی کوردستان لێی سودمەند نابێت".

حەیدەر عەبودی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ کەناڵی العراقییه‌، باسی له‌وه‌كردوه‌، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی لە پاراستنی خەڵکی کوردستان کردەوە، نەک هەڕەشەکردن لێیان، هەروەها لە خەمی پاراستنی مافەکانیاندایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنی بەدواداچون بۆ قاچاغچییەکانی نەوت و بڕینی دەمارەکانی تۆڕەکانیان بەردەوامە، حکومەتیش دەستەوەستان نابێت لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاغچێتی نەوت، بەدوای تێوەگلاواندا دەچێت و پەردە لەسەر هەر کارێکی قاچاغچێتی سامانی نەوتی لە پارێزگا جیاوازەکاندا لادەدات".

وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کردەوە کە پاراستنی سامانی نەوتی بەشێکە لە بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی زەیدی، "ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران ڕوونن سەبارەت بە پێویستی پاراستنی سامانی نەوتی و ڕێگریکردن لە هەر دەستکاریکردنێکی یان چونی بۆ گیرفانی سودمەندەکان".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، زەیدی "جەختی کردوەتەوە کە ئەو بەرپرسە لە پاراستنی گەلی کوردستان و جیاوازی لە نێوان پارێزگایەک و پارێزگایەکی تردا ناکات و بەرگریکردن لە مافی عێراقییەکانی لە زاخۆوە تا بەسرە خستوەتە ئەستۆی خۆی".

په‌یوه‌ست به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بودی ده‌ڵێت، "سەرۆک وەزیران پەرۆشە بۆ پاراستنی شایستە داراییەکانی گەلی کوردستان و مافە دەستورییەکانی و مافەکانیشی بە دەستور گەرەنتی کراو، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دورە لە هەر ناکۆکی و جیاوازییەک".

ئه‌وه‌شی وت، "حکومەت پەرۆشە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی سەرجەم عێراقییەکان لە بودجەی ساڵی 2027دا، لەنێویشیاندا موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان"، و دڵنیایی دایە گەلی هەرێم کە "فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەرقاڵی دابینکردنی پێداویستییەکانی هەمو عێراقییەکانە".

هاوکات

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی بڵاوەپێکردنی یەکەکان و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان بە پارێزگای کەرکوکیشەوە دەرکردووە.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی داوە یەکە سەربازییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگاکان بە پارێزگای کەرکووکیشەوە جێگیر بکرێن و ئەو ناوچانەش کۆنترۆڵ بکەنەوە.

بەگوێرەی ئەو وەزارەتە، یەکینەکانی سوپای عێراق لە ئێستادا فەرمان و ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پارێزگای کەرکوک جێبەجێ دەکەن.

News ID 60882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha